
VENUS TRAVEL AND VISAS LTD
بنچینه
كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری ڤینوس ئێڵ تی دی له لایه‌ن یونس موكری شاره‌زا له بواری گه‌شتیاری ناوده‌وڵه‌تی و خزمه‌تگوزاری ڤیزا وكار و باری په‌نابه‌ران دامه‌زراوه. یونس بڕوانامه‌ی به كالوریسی له كارگێری ناوده‌وڵه‌تی گه شتیاری دا وه‌رگرتوه وهه‌روه‌ها ماسته‌ری له به‌ڕێوه‌بردنی بیزنس دا هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دا كه چه‌ندین ساڵ ته‌جرووبه‌ی له گه‌ڵ ڕێكخراوی خاچی سور بۆ كار و باری په‌نابه‌رران له به‌ریتانیا دا هه‌یه. وه‌ك خاوه‌نی كۆمپانیاكه ته‌جرووبه‌یه‌كی زه‌وه‌ندی له چۆنییه‌تی گرتنی باشترین تیكێتی فڕۆكه بۆ ئێوه، وه‌رگێری زمانی ئینگلیزی بۆ سه‌ر زمانی كوردی و فارسی و پێوه‌ندی له گه‌ڵ پارێزه‌ری په‌نابه‌ری دا هه‌یه. شایانی باسه یونس خوێندنی باڵای له وڵاتانی بریتانیا و ئیسپانیا ته‌واو كردووه و ته‌جرووبه‌ی كار و ژیان له ژینگه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی دا ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ره‌خساندووه بێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه كۆمپانیای ڤینوس ئێڵ تی دی وه‌ك ئاژانسێكی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست له وڵاتی بریتانیا بۆ كار و باری سه‌فه‌ر و دابینكردنی ڤیزا، پڕ كردنه‌وه‌ی شاره‌زایانه جۆره جیاوازه‌كانی ئه‌پلیكه‌شێنه‌كانتان دامه‌زرێنێ.شایانی باسه ئێوه هاوڵاتیانی كورد و ئێرانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌توانن له خزمه‌تگوزاریه كانی كۆمپانیه كه‌مان به‌هره‌مه‌ند بن.
كاری ئێمه
هه‌روه ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد ڤینوس ئێڵ تی دی ئاژانسێكی خزمه‌تگوزاری سه‌ربه‌خۆیه له وڵاتی بریتانیادا و ئه‌ركی دابینكردنی سرویس و خزمه‌ت گوزارییه كانی سه‌فه‌ر، زمان، مشاویره و كار و باری ڤیزا ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی وه‌ك تیكێتی فڕۆكه ، وه‌رگرتنی ڤیزا، بیمه‌ی سه‌فه‌روسه‌یاره، پڕ كردنه‌وه‌ی جۆره جیاوازه‌كانی فۆرمی ئیداری و بیزنه‌س بۆ ئێوه‌ی ئازیز.
تیكێتی فڕۆكه
ڤینوس ئێڵ تی دی یارمه‌تیتان ده‌دات بۆ كڕینی باشترین ئۆفه‌ره‌كانی تیكێتی فڕین و كه زۆربه‌یان له لایه‌ن ئاتۆڵ وه ئه‌پارێزرێن، به نرخێكی گونجاو له ڕێگای سه‌ره‌كی ترین كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی جی دی ئێس كه خاوه‌نی باشترین تیكنۆلۆژیای سه‌فه‌ره له ئیستادا.
یارمه‌تیدانتان له پرۆسه‌ی پركردنه‌وه‌ی فۆرمه كانی ئیداری و بیزنه‌س
ئێمه به شاره‌زای باش له پڕ كردنه‌وه‌ی جۆره جیاوازه‌كای فۆرمی ئیداری و بیزنه‌س دا هاوكاریتان ده‌كه‌ین كه داواكاریه كانتان سه‌ركه‌وتوو بێ. لێره ئێمه ئه‌و موشاویره و به‌رچاوڕوونی تان له ماف و ئه‌ركه‌كانتان له پرۆسه‌ی داواكارییه كانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
ڤیزا
ئێمه لێره له ڤینوس ئێڵ تی دی هاوكاریتان ده‌كه‌ین له پرۆسه‌ی داواكاری ئێوه بۆ ورگرتنی جۆره‌كانی ڤیزا. ستافی به ته‌جرووبه و لێزانی ئێمه به ڕابردووی چه‌ندین ساڵه‌ی كار هاوكارتان ده‌بێ له‌و پرۆسه‌یه‌دا. خۆمان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین باشترین وشاره‌زایانه‌ترین خزمه‌تگوزاری پیشه‌كه‌ش به ئێوه‌ی ئازیز بكه‌ین كه وه‌ڵامده‌ری ویست و پێداویستی یه كانتان بێ.
بیمه سه‌فه‌رو ئۆتۆمۆبێل
ڤینوس ئێڵ تی دی گشتگیرترین ئۆفه‌ره‌كانی بیمه‌ی سه‌فه‌ریان سه‌یاره‌تان بۆ دابین ده‌كا. ئێمه له ڕێگای سیسته‌می جی دی ئێس ده‌ستپێڕا گه‌یشتنمان هه‌یه به گه‌وره‌ترین داتا بیس كه كۆمپانیای ناسراوی نێوده‌وڵه‌تی له بواری بیمه‌دا سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له‌و ڕێگایه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین نه‌وعی بیمه یه‌كتان بۆ دابین بكه‌ین كه به باشترین شێوه وه‌ڵامده‌ری پێداویستی یه‌كانی ئێوه بێ. جێگای ئاماژه پێكردنه كه هه‌بوونی بیمه‌ی سه‌فه‌ر دڵنیایتان ئه‌داتێ كه پارێزراون له به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشهاتێكی چاوه‌روان نه‌كراو پێش یان له جه‌ریانی سه‌فه‌ره‌كه‌تاندا. هه‌روه‌ها كرینی بیمه‌ی ئۆتۆموبێل كه له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هاتووچۆدا به باشترین شێوه قه‌ره‌بووتان بكاته‌وه.
