
شه‌رت و مه‌رجه‌كان
به ڕیزێرڤ كردنی سرویس و خزمه‌تگوزارییه كان له ڕێگای ئێمه‌وه، ئێوه له گه‌ڵ ئه‌و شه ر‌ت و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌برن. به‌و پێیه‌ی كه ئێمه وه‌ك ئاژانسێكی خزمه‌تگوزاری كار و چالاكیمان هه‌یه. شایانی باسه ئێمه تیكێتی فرۆكه بۆ ئێوه ده‌كرین كه زۆربه‌یان له لایه‌ن ئاتۆڵ پشتگیری ده‌كرێن و كۆمپانیا فرۆكه‌وانی یه‌كان ئه‌ندامیانن. ڤینوس ئێل تی دی وه‌ك ئاژانسێكی خزمه‌تگوزاری به ژماره‌ی دامه‌زرانی 12979089له ئینگلته‌را و وێڵز ڕیجیستێركراوه. ئێوه ده‌توانن له ڕێگای وێبسایته‌كامان و یان ژماره ته‌له‌فونی ٠٢٠٣٤٥٦٧٨٩ سرویس و خزمه‌تگوزارییه داوا بكه‌ن.
كۆنتراكت
هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كه له لایه‌ن ئێوه بوك یان دواكرابێ چ له سه‌ر وێبسایته‌كه‌مان، له ڕێگای ته‌له‌فون یان له ئۆفیس ئه‌بێ به عینوانی ئۆفه‌ر له لایه‌ن ئێوه‌وه بۆ كڕینی ئه‌و سرویس و خزمه‌تگوزاری یه پێوه‌ندیداره به پێی شه‌رت و مه‌رجه‌كانی بیزنه‌س حیسابی بۆ بكرێ. تكایه سرنج بده‌ن ڤینوس ئێڵ تی دی تیكێتی فرۆكه بۆ ئێوه دابین ده‌كا له لایه‌ن كۆمپانیه فرۆكه‌وانییه كان وئاژانسه‌كانی فرۆشتنی تیكێت. به‌و مانایه كه كۆنتراكت بۆ سرویس و خزمه‌تگوزارییه‌كانی فرین له نێوان ئێوه وئه‌و كۆمپانیایی فڕۆكه‌وانی یه دایه. جا هه‌ر بۆیه ئێمه وه‌ك ناوندێكی خزمه‌تگوزاری كار ده‌كه‌ین له ڕێگای دابینكردنی سرویس و خزمه‌تگوزارییه كانی سه‌فه‌رله ڕێگای خاوه‌نی ئه‌و به‌رهه‌مانه. كاتێك كه ئێوه خزمه‌تگوزارییه كانی سه‌فه‌ر وه‌ك فڕین، هۆتێل، بیمه‌ی سه‌فه‌ر و به‌كرێگرتنی ئۆتۆمبێل ریزێرڤ ده‌كه‌ن ئێوه له كۆنتراكت له گه‌ڵ كۆمپانیایی دابینكه‌ری ئه‌و سرویس و خزمه‌تگوزارییانه دان.
تكایه ئاگادار بن بۆ هه‌ر تیكێته‌ی مه‌رجی زیاتری تایبه‌ت به نرخی خۆی هه‌یه. بۆ نموونه له وانه‌یه بڵێ ئه‌و تیكێته كه‌نسل نابێ و یا پاره‌كه‌ی ناگێردرێته‌وه، و یان زانیاری ئه‌وتۆی زیاتری هه‌بێ سه‌باره‌ت به به‌رنامه ی سه‌فه‌ر و یان گێڕانه‌وه‌ی پاره بۆ مشته‌ری. ئێوه ده‌بێ یاساكانی تایبه‌تی فڕین بۆ هه‌ر تیكێتێك بخوێننه‌وه.
ئێوه به‌رپرسیاره‌تی تتان هه‌یه بۆ په‌یره‌و كردنی مه‌رجه‌كانی كۆمپانیایی فڕۆكه‌وانی له بابه‌ت كاتی چێكینگ ، سه‌ڵماندنی فڕینه‌كانتان، یان هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی پێوه‌ندیدا.
له په یوه‌ندی له گه‌ڵ تیكێتی فڕۆكه دا ، ئێوه ده‌بێ له هه‌موو به‌شه‌كانی تیكێته‌كانتان به رێك و پێكی كه‌لك وه‌ه‌رگرن. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیلزاماته جێبه‌جێ نه‌كرێن له‌وانه‌یه كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی تیكته‌كان باتڵ بكا. كۆنتراكت له نێوان ئێوه و كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی كاتێك ده‌ستپێكات كه سه‌لماندنی بوكینگه‌كه تان له ڕێگای ئیمه‌یله‌وه به ده‌ست ده‌گا كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌وان پڕۆسه‌ی بوكینگه‌كه‌یان به ڕه‌سمی ناسیوه.
نرخه‌كان
هه‌موو جوره كانی نرخی سه‌ره‌تایی بێ له ماڵیات پێشان ده‌درێین كه دواتر باج، ، هه‌زینه لاوه‌كی یه‌كانی وه‌ك هه‌ڵبژاردنی كورسی، باگه‌یجی ئیزافه، بیمه‌ی سه‌فه‌ر و ناردنی پۆست ئه‌گه‌ر پێویست بێ، هه‌قی ئه‌دمیشن و له كۆتایی دا نرخی ته‌واو له كۆی هه‌موو ئه‌وانه حیساب ده‌كرێ. ئه‌و نرخانه به شێوه‌ی ئاسایی ده‌گۆردرێن بێ ئه‌ویكه كۆمپانیای فرۆكه‌وانی ئاگاداری ڕه‌سمی بڵاو كاته‌وه و ته‌نیا كاتێك گه‌ره‌نتی هه‌یه كه ئێوه پرۆسه‌ی رێزێرڤتان به ئه‌نجام گه‌یاندبێ و سه‌لماندنی كۆنتراكته‌تان بۆ هاتبێ له ڕێگای ئه‌لیكترۆنی، ئیمه‌یل یان ته‌له‌فونه‌وه. به گشتی ، ئه‌و تیكێتانه‌ی كه زۆرترین مه‌ودای گۆرینیان هه‌یه گرانترن.
رێزێرڤه‌یشن
ڤینوس ئێڵ تی ده‌شتپێڕاگه‌یشتنی هه‌یه به داتا به‌یسێكی زۆر گه‌وره كه داتای سرویس و خزمه‌تگۆزارییه كانی سه‌فه‌ری تێدایه و له لایه‌ن لایه‌نه‌كی سێهه‌م كه كۆمپانیایی ناو نه‌ته‌وه‌یی پێشره‌وه له بواری ته‌كنۆلۆژیای گه‌شتیاری دایه به‌ڕێوه ده‌چی. ئه‌و داتا به‌یسانه ناویان سیسته‌می دابه‌ش كردنی جیهانی یه یان جی دی ئێس و سیسته‌می كۆمپیته‌ری رێزێرڤه‌یشن یا خود سی ئار ئێس. له ڕێگای ئه‌و سیسته‌مانه‌وه‌یه كه ئیزن ده‌درێ به ئێمه تیكێت و خزمه‌تگوزاری سه‌فه‌ر بۆ ئێوه ڕیزێرڤ كه‌ین.
به‌ڵام هێندێك كۆمپانیای فرۆكه‌وانی هه‌ن كه خزمه‌تگوزاری هاوكات بۆ نیشاندانی هه‌بوونی كورسی فڕۆكه‌یان نی یه له سیسته‌می........ له وانه‌یه بۆ هۆی نه مانی كورسی خاڵی فرۆكه كۆمپانیا فرۆكه‌وانی یه كه به‌شێك له تیكه‌ته فرۆشراوه‌كان كه‌نسڵ كه‌نه‌وه. كاتێك كه كه‌یسێكی ئاوا به ده‌گمه‌ن بێته پێشێ ڤینوس ئێڵ تی دی له میانی ٤٨ كاتژمێر دا ئاگادارتان ده‌كا و هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین كه بۆكینگه‌تان تازه كه‌ینه‌وه. پێیسته بگوتری هێندێك كۆمپانیایی فڕۆكه‌وانی هه‌ن كه به‌شدارن له سیسته‌می ..... به‌ڵام كار به سیسته‌می تیكێتینگ پلانی وڵاتی بریتانیا ناكه‌ن. له ئه‌گه ر‌ی پێشهاتنی كه‌یسێكی ئه‌وتۆدا كه ئه‌مه‌ش زۆر به ده‌گمه‌نه به داخه‌وه ڤینوس ئێل تی دی ده‌سه‌ڵاتی دووباره زیندوو كردنه‌وه‌ی تیكێته‌كه‌ی ئێوه‌ی نی یه و ده‌بێ رێزرڤه‌یشنه‌كه كه‌نسڵ كه‌نه‌وه و له گه كۆمپانیایه‌كی تر فرۆكه‌وانی فڕینه‌كه‌تان ڕیزێرڤ كه‌ن. له پێشهاتێكی ئاوادا ئێمه به‌رپرسیاره‌تی زیاد بوونی نرخی كڕینی تیكێتی نوێ هه‌ڵناگرین. به‌ڵام پاره‌ی تێچووی تیكێته‌كه‌ی پێشووتان بۆ ده‌گه ڕێنته‌وه ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ئێمه یان كۆمپانیا فڕۆكه‌وانی یه كه‌نسڵ كرابێته‌وه.
تیكێته‌كان
به شی هه‌ره زۆری تیكێته‌كانی فڕۆكه وه‌ك تیكه‌تی ئه‌لێكترۆنی ده ر‌ده‌چن به ڵام هێندێك جار ئێوه له وانه‌یه له شوێنی ده‌رچوونتان تیكه‌ته‌كانتان وه‌رگرن. ئێمه كاتی ئاوا دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه چۆن و له كوێ تیكێته‌كانتان وه‌رگرن.
سه‌لماندنی فرینه‌كانتان
ته‌واوی ده‌رچونه‌كانتان، فڕین بۆ شوێنی تر له مه‌سیری سه‌فه‌ردا و فڕینی گه‌ڕانه‌وه‌تان حه‌تمه‌ن ده‌بێ له مه‌ودای ٧٢ كاتژمێر پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ر به‌شێكی فڕینه‌كه‌تانله گه‌ڵ كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی پێوه‌ندیداردا بسه‌لمێندرێ .ڤێنوس ئێڵ تی دی به‌رپرسیاره‌تی كه‌نسڵ بوونه‌وه‌ی تیكێته‌كانتان ناگرێته ئه‌ستۆ كه به هۆی په‌یره‌و نه‌كردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی پێوه‌ندیدار دایڕشتون بۆ ئێوه بێته پێش. هه‌روه‌ها ئێمه به‌رپرسیاره‌تی بۆ تاخیر و گۆڕانكاری كاتی فرین له مه‌سیره‌كا‌نتان دا ناگرینه‌وه ئه‌ستۆ.
له ئه‌گه‌ری گۆڕانی كاتی فرینه‌كانتان دا زۆربه‌ی كات ئێوه پێوستتان به تازه‌كردنه‌وه ی تیكێته‌كه‌تان نی یه، به‌ڵام كاتێك كه پێویست بێ ڤێنوس ئێڵ تی دی پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نێ و تیكێتی نوێتان بۆ ئه‌و به‌شه‌ی سه‌فه‌ره‌كاتان بۆ ده‌رده‌كا.
پاسپۆرت ، ڤیزا، ئیلزاماتی ته‌ندرووستی
ئێمه خۆشحاڵ ده‌بین بۆ پێشكه‌شكردنی زانیاری له سه‌ر دابینكردنی ئه‌و دێكۆمێنتانه‌ی كه پێویستتانه بۆ وه‌گرتنی ڤیزا ی جۆراوجۆری وڵاتان. ئه‌وه به ته‌واوی پێوه‌ندی به ئێوه‌وه هه‌یه كه داوای ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه له ئێمه بكه‌ن. به‌ڵام به گشتی ئه‌وه به‌رپرسیاره‌تی ئێوه‌یه كه دڵنیا بن له ئه‌وه‌یكه كه هه‌موو ئیلزاماتی پاسپۆرت، ڤیزا و ته‌ندرووستی تان هه‌یه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌تانهه‌وێ سه‌فه‌ریان بۆ بكه‌ن و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تڕانزیتیشیان لێده‌كه‌ن كه ته‌نانه‌ت شامیل گۆڕینی فڕۆكه‌ش ده‌بێ. زۆر به هه‌ره زۆری وڵاته‌كان یاسای هه‌بوونی لانیكه‌م ماوه‌ی ٦ مانگ ئیعتیباری پاسپۆرتییان هه‌یه له‌و ڕۆژه‌ی كه ده‌چنه ناو ئه‌و وڵاته‌وه. ڤینوس ئێڵ تی دی هیچ به‌رپرسیاره‌تێك وه ئه ستۆی خۆی ناگرێ ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه ڕێگریتان لێبكرێ له سه‌ر كه‌وتن بۆ ناو فڕۆكه یان دیپۆرت كرانه‌وه‌تان به هۆی خۆ نه‌گونجاندن له گه‌ڵ ستانداردی ئیلزاماتی سه‌فه‌ر بۆ وڵاته‌كان
ڤینوس ئێڵ تی دی به‌شی ڤیزا سرویسی هه‌یه كه هاوكارتان ده‌بێ له پڕۆسه داواكردنی ئێوه بۆ ئه‌و جۆره ڤیزایه‌ی كه پێویستتانه. ئێمه له داواكردن و پرۆسه‌ی جۆره‌كانی ڤیزا شاره‌زاییمان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئێمه هاوكاریتان ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتن پاسپۆرت ئه‌گه‌ر پێویست بێ. هه‌مووی ئه‌وانه سرویسی جیاوازن و ئێوه به نرخی ستاندارد شارژ ده‌كرێن به پێی جۆری خزمه‌تگوزاری یه‌كان.
بیمه ی سه‌فه‌ر
ڤینوس ئێڵ تی دی به خه‌مخۆری یه‌وه پێشنیارتان پێده‌كا كه بیمه‌ی سه‌فه‌ر دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌یكه له ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره ڕووداوێكی نه‌خوازراو وه‌ك كه‌نسڵ بوونه‌وه‌ی تیكێته‌كان، كێشه‌ی ته‌ندرووستی ، ون بوونی ئه‌شیاكانتان و یان دزی لێ كرانتان له پێش ووه‌دوا كه‌وتن له فڕۆكه له جه‌ریانی سه‌فه‌ره‌كاتاندا به ته‌واوی پارێزراو بن.
لێره له ڕێگای ته‌له‌فون ین به حزور له ئاژنسه‌كه‌ماندا ئه‌توانن باشترین جۆری بیمه‌ی سه‌فه‌ر دابین بكه‌ن.
ڕێكخستن \ شه‌رته‌كانی گواستنه‌وه‌ی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی یه‌كان
تكایه ئاگادار بن له هه‌موو معامه‌له‌كان دا ڤینوس ئێڵ تی دی وه‌ك ئاژانسی خزمه‌تگوزاری ده‌ور ده‌بینێ بۆ ئه‌و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانی یه‌ی كه ئێوه هه‌ڵتان بژاردووه سه‌فه‌ری له گه‌ڵ بكه‌ن. تكایه زانیارییه كانی ناو تیكێته‌كه‌ت بخوێنه‌وه بۆ شه‌رته كانی گواستنه‌وه له لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیا پێوه‌ندیدا‌ره‌وه.
كه‌نسڵ كردنه‌وه\ هه‌مواركردنه‌وه‌كان
كاتێك كه پێویست بێ ئێوه پلانی سه‌فه‌رتان بگۆڕن یان كه‌نسڵی بكه‌ن ، ئه‌وه به‌رپرسیاریه تی ئێوه‌یه كه ئاگادارمان بكه‌ن به ڕێگای نووسین یان ته‌له‌فۆن لانیكه‌م ٢٤ كاتژمێر پێش مه‌ودای ده‌رچونتان له فرۆكه‌خانه. ئاگادار به هه‌ندێك له تیكه‌ته‌كان پاره‌یان ناگه‌ڕێندرێته‌وه به‌ڵام ده‌كرێ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كه‌لكیان له وه‌ربگیرێ بۆ ریزێرڤی تیكێتی تر. هه‌رچه‌ند هێندێك تیكێتی هه‌رزان بایش هه‌ن كه مافی گورینتان پێنادا.
ڤینوس ئێڵ تی دی ٣٥ پاوه‌ند ئه‌دمیشن شارژتان ده‌كا بۆ هه‌ر نه‌فه‌ره‌ی له ئه‌گه‌ری گۆڕین، هه‌مواركردنه‌وه یان كه‌نسل كردنی سه‌فه‌ره‌كه‌تاندا به ئیزافه‌ی شارژی كۆمپانیایی فڕۆكه‌وانی ئه‌گه‌ر پێویست بوو. . زۆربه‌ی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانی یه كان پاره‌یه‌ك به‌و مه‌به‌سته ده‌گێرنه‌وه. چا هه‌ربۆیه تكایه یاساكانی فڕین بخوێنه‌وه بۆ ئه‌و نرخه‌ی هه‌ڵت بژاردووه. له وێدا به ڕوونی شارژی كۆمپنایا فرۆكه‌وانی یه تایبه‌ته‌كه بۆ كه‌نسڵ كردنه‌وه یان گۆرینی تیكێته‌كان دیاریكراوه. ئه‌گه‌ر كورسی فرۆكه له ئه‌و كلاسی كه ئێوه هه‌ڵتان بژاردووه نه‌بێ به‌ڵام له كلاسی سه‌رتر به نرخی گرانتر هه‌بێ ئێوه پێویسته جیاوازی نیوان ئه‌و دوو نرخه و پاره‌ی ئه‌دمیشن بده‌ن .
هه‌روه‌تر ئه‌گه‌ر ئێوه تیكێتان بووك كردبێ و تیكه‌ته‌كانتان هه‌بێ و دواتر ئێمه ی له ئاگادار نه‌كه‌ن به نوسراوه یان ته‌له‌فون له مه‌ر كه‌نسڵ كردنه‌وه یان گۆڕینی به‌رنامه‌ی سه‌فه‌رتان ، ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌یكه كه له فڕۆكه‌خانه حازر نه‌بوبن حیسابی بۆ ده‌كرێ و ده‌توانێ تا ١٠٠% له سه‌دی ئه‌و پاره‌یه‌ی داوتانه بۆ تیكه‌ته‌كه له ده‌ستی بده‌ن.
پاره گێرانه‌وه
كاتێك كه ئێوه بڕیارتان دا كه سه‌فه‌ره‌كه‌تان كه‌نسڵ بكه‌ن ئه‌وه زۆر گرینگه كه له رێگای نوسراوه یان ته‌له‌فون ٢٤ كاتژمێر پێش سه‌فه‌ره‌كه‌تان ئێمه ی لێ ئاگادار بكه‌ن. ئه‌و مه‌ودا زه‌مانی یه ئیجازه‌مان پێ ئه‌دا كه ڕێزێرڤه‌یشنه‌كه‌تان له گه‌ڵ كۆمپانیایی فڕۆكه‌وانی كه‌نسڵ بكه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر تیكه‌ته‌كانت له لا بوو تكایه به‌و ئادره‌سه‌ی خواره‌وه بۆ مان بنێره‌وه:
Refund and cancelation
Venus Travel and Visas LTD
Suite 60, 95 Mortimer Street
W1W 7GB
London
له گه‌ڵ گه‌یشتنی تیكێته‌كانتان ئێمه ئاگادارتان ئه‌كه‌ین كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون. ئه‌و تیكێتانه‌ی پاره‌یان ده‌گێردرێته‌وه و له لا یه‌ن ئێمه‌وه كه‌نسڵ كراون كاریان له سه‌ر ده‌كردرێ و له ماوه‌ی ته‌قریبه‌ن ١٠ هه‌فته‌دا له‌و كاته‌ی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتوون پاره‌كه‌تان بۆ ده‌گێردرێته‌وه. هێندێك له تیكه‌ته‌كان ده‌بێ بۆ كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی بنێردرێن بۆئه‌وه‌ی كه‌نسل كردنه‌وه و وه‌رگرتنی پاره‌كه‌تان ڕه‌سمییه‌تی پێ ببه‌خشرێ. له وانه‌یه له وه‌زعییه‌تێكی ئاوادا داوای پاره گێردرانه‌وه‌ی ئێوه زیاتر بكێشێ كه ئێمه حه‌تمه‌ن ئاگادارتان ده‌كه‌ین و پێتان ده‌ڵێن كه ئیحتماله‌ن چ ماوه‌یه‌كی ده‌وێ.
هه‌روه‌ها تكایه سرنج بده‌ن زۆربه‌ی كۆمپانیا فرۆكه‌وانی یه كان پاره‌ی ئه‌و تیكه‌تانه‌تان بۆ ناگێرنه‌وه كه سه‌رێكیان ئیستیفاده‌ی لێكراوه.
هه‌روه‌تر تكایه ئه‌و تیكێتانه‌ی پاش ١٢ مانگ له ڕێكه‌وتی ده‌رچوونیان گه ڕاندراونه‌ته‌وه، حیسابی تیكێتی به سه‌ر چوویان بۆ ده‌كرێ و ته نیا ده‌بێ بۆ كۆمپانیای فرۆكه‌وانی پێوه‌ندیدا بنێردرێن كه ده‌سه‌ڵاتی پاره‌گه‌ڕاند نه‌وه‌كه‌یان هه‌یه.
تیكێتی ونبوو
له ئه‌گه‌ری ونبوونی تیكێته‌كانتاندا له‌وانه‌یه بكرێ زۆربه‌ی جۆره‌كانی تیكێت دووباره ده‌ربچنه‌وه له به‌رامبه‌ر دانی بڕه پاره‌یه‌كدا. ئه‌گه‌ر ئێوه تیكێتی ئه‌لیكترۆنیتان ون بكه‌ن ئه‌وه كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نی یه، ئێمه به ئاسانی بۆتان پرینت یان ئیمه‌یل ده‌كه‌ین. به‌ڵام ، هه‌موو جۆره‌كانی تیكێتی فرۆكه دووباره ده‌رناچنه‌وه. هه‌ر بۆیه ئێمه پێشنیارتان پێده‌كه‌ین كه حه‌تمه‌ن بیمه‌ی سه‌فه‌ر دابین بكه‌ن. ئه‌گه‌ر پێویست بو، ئێمه به پۆست تیكێته‌كانتان بۆ ئه‌نێرین و به‌ڵام به‌پرسیاره‌تی گه‌یاندنیان له لایه‌ن پۆسته‌وه بۆ ئێوه ناكه‌ین. و ئه‌گه‌ر نه‌توانین تیكێته ونبووه‌كانتان دووباره بۆ بگێرینه‌وه ئه‌وه ته‌نیا له ڕێگای ڕه‌زامه‌ندی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی یه‌وه ده‌توانن داوای پاره‌گێرانه‌وه بكه‌ن. ئه‌و پرۆسه‌یه‌س له وانه‌یه ماوه‌ی ساڵێك بكێشێ تا له لایه‌ن كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی پێوه‌ندیدار ڕه‌سمییه‌تی پێ ببه خشرێ.
به‌رپرسیاره‌تی
ڤینوس ئێل تی دی وه‌ك ئاژانسی خزمه‌تگوزاری ده‌ور ده‌بینێ و به‌و مانایه ئێمه هیچ به‌رپرسیارییه تێكی به‌رامبه‌ر به كۆنتراكتی ئێوه له گه‌ڵ دابینكه‌رانی سرویس و خزمه‌تگوزارییه كانی سه‌فه‌ر وه‌ك (تیكێتی فڕین، هۆتێل، به‌كرێگرتنی ئۆتۆمبێل، و بیمه‌ی سه‌فه‌ر) ناگرێته خۆ. به‌ڵام ئێمه هێشتا به‌رپرسیاره‌تیمان هه‌یه له به‌رامبه‌ر ئێوه ئه‌گه‌ر هاتوو پاشگوێ خران، زانیاری هه‌ڵه به ئێوه درابوو یان هه‌ركامه له یاساكانی پێوه‌ندیدار به مافی مشته‌ری له لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیانه‌وه پێشێلكرابوو.
هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو
ئه‌گه‌ر به پێی ته‌شخیسی كاربه‌ده‌ستی جێگای باوه‌ر یان ناوه‌ندی خاوه‌ن ده‌سه‌لات وا بینرا كه ئێوه سڵامه‌ت نین بۆسه‌فه‌ر له‌وانه‌یه ئه‌و كارمه‌نده پێشگیری له سه‌ركه‌وتنی بۆ ناو فڕۆكه بكا. ئه‌وه كاتێك ڕوو ئه‌دات كه ئه‌و كارمه‌نده له‌و باوه‌ره‌دا بێ كه ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه ئێوه ببنه مایه‌ی ته‌شه‌نوج، هه‌ره‌شه و زه‌ربه‌لێدان له سه‌رنشینه‌كانی تری فرۆكه‌كه. له ئاكامی دروستكرنی وه‌زعێكی ئه‌وتۆدا له لایه‌ن ئێوه‌وه به‌داخه‌وه ئێمه چیترناتوانین سرویس و خزمه‌تگوزاریتان پێشكه‌ش بكه‌ین و به‌رپرسیاره‌تیمان له به‌رامبه‌ر ئێوه‌دا له هه‌مانكاتدا به ته‌واوی ده‌وه‌ستێ.
ڕه‌زامه‌ندی پێدان
به دانی زانیاری یه كه‌سێتی یه كانتان به ئێمه له ڕێگای ئه‌و وێبسایته‌وه، پڕ كردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانمان، ته‌له‌فون ویان به هاتنتان بۆ ئاژانسه‌كه‌مان ئێوه ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕن كه زانیارییه كانتان كۆ بكرێنه‌وه، ڕابگیرێن و كه‌لكیان له وه‌ربگیرێ له لایه‌ن ڤینوس ئێل تی دی به پێی ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه له سیاسه‌تی پاراستنی هه‌ریمی كه‌سێتی تاكه‌كاندا هاتووه له لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی وێبسایته‌كه‌ماندا. زانیاری دیاریكراو یان ئیمه‌یلی ناردراو بۆ ڤینوس ئێل تی دی ده‌كرێ وه‌ك گه‌واهی و ڕێز بۆ كار و خزمه‌تی ئێمه بۆ مشته‌ریان كه‌لكی لێ وه‌ربگیردرێ به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ئادره‌سی ئیمه‌یل و زانیاری پێوه‌ندی پێكردن له‌ر سه‌ر وێبسایته‌كه‌مان پێشان نادرێ.
پرۆسه‌ی پاره‌دان
ته‌واوی ئاڵوگۆری پاره به شێوه كرێدیت و دێبیت كارت له لایه‌ن بانكی به نوێنه‌رایه‌تی ڤینوس ئێڵ تی دی ئه‌نجام ده‌درێ له دوای سه‌لمێنرانی كڕینی سرویس و خزمه‌تگوزاری سه‌فه‌ر كه مشته‌ری ئۆنلاین ئه‌نێردرێ بۆ سیسته‌مه‌كی ئه‌منی پاره‌دان كه له لایه‌ن كۆمپانیای ..... گه‌ره‌نتی كراوه و له‌وێ پاره‌كه ده‌ده‌ن.
پاراستنی ماڵی دراوی ئێوه
