
ڕێكاره‌كانی پاراستنی داتا و سنووری كه‌سێتی تاكه‌كان
ڤینوس ئێڵ تی دی به‌رپرسیاره‌تی هه‌یه له به‌رامبه‌ر پاراستنی سنوور‌و زانیارییه كه سی یه تیه‌كانی ئێوه و به جیدی یه‌وه ده‌ڕوانێته به‌رپرسیاری یه تییه كانی له بابه‌ت سڵامه‌ت و ئه‌منییه‌تی زانیاری مشته‌ری یه كانمان. له‌و به‌ڵگه‌یه دا ئێمه ئه‌و ڕێكارانه ده‌خه‌ینه ڕوو كه چۆن كه‌لك له زانیاری مشته‌ری یه‌كانمان و ه‌رده‌گرین و له هه‌مانكاتدا ڕێز بۆ نهێنی یه كانتان داده‌نێین و ده‌یانپارێزین.
كاتێك كه ئێوه له سرویس و خزمه‌تگوزاری یمان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، ستاف یان سیسته‌می ئێمه پێویستی به هێندێك له زانیاری یه كه‌سێتی ئێوه‌یه بۆ ئه‌وه‌یكه پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی به ئه‌نجام بگا. ئه‌و زانیارییانه شامیلی عینوان، ، ناوی ته‌واو، ئه‌دره‌سی پێوه‌ندیپێكردن و بیڵ، ژماره ته‌له‌فۆن، ئادره‌سی ئیمه‌یل و یان چه‌ند زانیاری تایبه‌تی ماڵی له‌وانه ژماره‌ی كرێدیت\دێبیت كارت و ڕێكه‌وتی به‌سه‌رچوونی یه‌تی. هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر كه‌سێكی تر كه له گه‌ڵتان هاوسه‌فه‌ر یان له داواكارییه كه‌تان دا به‌شدار بێ ده‌بێ ناوی ته‌واو و زانیاری كه‌سێتی ئه‌و كه‌سه‌شمان پێبده‌ن. ئه‌و زانیارییانه ڕێگه‌ده‌ده‌ن به ستاف یان سیسته‌می ئێمه كه به ڕێكوپێكی خزمه‌تگوزاری بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز پێشكه‌ش بكات و له كاتی گونجاو‌دا به‌شێوه‌ی ئه‌لیكتڕۆنی، ئیمه‌یل یان پۆست ئه‌نجامی پرۆسه‌كه‌تان پێ ڕابگه‌یه‌ندرێ.
له میانی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه كانمان ڤینوس ئێڵ تی دی پێویستی به ژماره ته‌له‌فونی ئێوه‌یه به مه‌به‌ستی پێوندیكردنی سانا له ئه‌گه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك یان نیگه‌رانیه كه سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری بوك كرا‌و یان كاروباری فایلی ڤیزای ئێوه له ئارا دابێ. كاتێك كه ئێوه سرویس و خزمه‌تگوزاری له گه‌ڵ ئێمه ڕیزێرڤ ده‌كه‌ن، به پێی یاسای پاراستنی داتا وڵاتی بریتانیا ١٩٩٤-١٩٩٨، ئێمه زۆر به گرینگی و نهێنی پارێزی یه‌وه ڕه‌چاوی ئه‌منییه‌تی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ین بۆ سه‌یڤ كردن و به‌كارهێنانی ئه‌و زانیارییانه ی كه ئێوه پێمان ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ش بۆ به‌رگری كردنه له ده‌ستپێڕاگه‌یشنی خه‌ڵكانی ئیجازه پێنه‌دراو به داتاكانتان. له‌و پێناوه‌شدا ئێمه بۆی هه‌یه جار و بار پرسیارتان لێبكه‌ین بۆ ده‌ركه‌وتنی ڕاست و درووستی پێناسه‌تان له به‌رامبه‌رئه‌و داتایانه ی كه هه‌مانه له سه‌ر ئێوه پێش ئه‌وه‌یكه بتوانین هه‌ر جۆره زانیارییه‌كی حساستان له سه‌ر فایله‌كه‌تان له گه‌ڵ باس بكه‌ین. ته‌نیا له ڕێگای وه‌رگرتنی وه‌كاله‌تی ئێوه، ئێمه زانیاری كه‌سێتی ئێوه له گه‌ڵ ته‌ره‌فی سێهه‌م ئه‌گه‌ر پێویست بكا به مه‌به‌ستی به ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆسه‌ی معامه‌له‌كه به كار دێنین. لێره ئیستسنایه‌ك هه‌یه كه له‌وانه‌یه ئێمه به هۆی یاساكانی ده‌وڵه‌تی بریتانیاوه مه‌جبور بین به‌شێك له زانیارییه كان داواكراوه‌كان بده‌ین به ئۆرگانه پێوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت.
ڤینوس ئێڵ تی دی له زانیارییه تاكه كه‌سی یه‌كان ئێوه كه‌لك وه‌رده‌گرێ و له لامان ڕاده‌گیرێ ته‌نیا به مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی ئۆفه‌ره‌كان له بواری سه‌فه‌ر یان خزمه‌تگوزاری نوێ بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز له ڕێگای ئیمه‌یل و ژماره ته‌له‌فون. ئێمه له و ڕێگاوه خزمه‌تگوزاریه كان له سه‌ر ئه‌ساسی پێداویستییه كانی ئێوه دابین ده‌كه‌ین و ئه‌و ئۆفه‌رتان پێده‌ده‌ین كه له‌و باوره‌داین جێگای ڕه‌زامه‌ندی ئێوه بێ. له وانه‌یه ئێمه كه‌لك له زانیارییه كانی ئێوه وه‌رگرین بۆ به ئاكام گه‌یاندنی ئه‌و بوكینگه‌ی ئێوه له ڕێگای ئێمه‌وه ڕێزێرڤی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها بۆ هه‌لسه‌نگاندی بواری تجاری و ناوخۆیی كۆمپانیاكه‌مان.
به هیچ جۆرێك ئێمه زانیاری تاكه‌كه‌سه یه كانی ئێوه نافرۆشین، به كرێ ناده‌ده‌ین ، تجاره‌تیان پێوه نا‌كه‌ین یان نایانده‌ین به لایه‌نی سێهه‌م به بێ ره‌زایه‌تی نوسراوی ئێوه نه‌بێ.
