
خزمه‌تگوزاری ڤیزا و ئیقامه ت
مشاویره‌ی بێ به‌رامبه‌ر
ئێمه له ڤینوس تراڤل مشاویره‌ی به به‌رامبه‌رتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین له بابه‌ت وه‌رگرتنی جۆره‌ه جیاوازه‌كانی ڤیزا. ئه‌ویش ئه‌و ڕێكار و به‌شانه ده‌گرێته‌وه كه ئێوه ئه‌توانن كه‌لكی لێوه‌رگرن بۆ وه‌رگرتنی جۆری ڤیزای دڵخوازتان.
هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ره‌تایی
ئێمه فۆرمێكی هه‌ڵسه‌نگاندی سه‌ره‌تایتان بۆ ئه‌نێرین كه پری بكه‌نه‌وه وبۆمان ڕه‌وانه بكه‌نه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌تان پر كرده‌وه ئه‌مجار كۆنتراكتێك ئاماده ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به ئه‌و ئیش و كارانه‌ی بۆتان ئه‌نجام ئه‌ده‌ین.
پڕۆسه‌ی داواكردنی ڤیزا
له‌و قۆناغه دا ئێمه هاوكاریتان ده‌كه‌ین كه فۆرمی داواكرد نی ڤیزا پڕ بكه‌نه‌وه و كاره ئیدارییه كانی داواكه‌تان به ئه‌ستۆ ده‌گرین. به هاوكاری ئێوه هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه و كه‌ره‌سانه‌ی كه ده‌زگای پێدانی ڤیزا داوایان ده‌كا پێشه‌كشیان ئه‌كه‌ین.
پێدانی ڤیزا
ڤیزا و یان مۆڵه‌تی ئیقامه‌تی ئێوه له ڕێگای داواكاری ئێمه‌وه پێتان ئه‌درێ. هه ر‌وه‌ها ئێمه خزمه‌تگوزاری دوای پێدانی ڤیزاتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ هه‌ر جۆره بابه‌تێكی ڤیزایی و مانه‌وه‌تان.
خزمه‌تگوزاری ئێمه بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا
پڕۆسه‌ی داواكردنی ڤیزای ئێوه زۆر سانا ده‌كه‌ینه‌وه

مشاویره‌ی وه‌رگرتنی ڤیزا له چوار گۆشه‌ی جیهان
هه‌موو هاوكارییه‌ك كه پێویستتانه
وه‌ك یه‌كێك له به‌شه گرینگه‌كانی خزمه‌تگوزاری ئێمه. ڤینوس تراڤڵ شاره‌زای و لێزانی تایبه‌تتان له بواری ڤیزا دا پێشكه‌ش ده‌كا بۆ هه‌ر شوێنێك كه بتانهه‌وه‌ێ سه‌فری بۆ بكه‌ن. گرینگ نی یه چ جۆره ڤیزایه‌كتان پێویسته. ئێمه هه‌موو ئه‌و ڕێكار و ڕێنمای یه تان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه پێویسته بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له لایه‌ن ده‌زگای خاوه‌ن بڕیاری پێدانی ڤیز.
پڕۆسه‌ی داواكردنی ڤیزا
زیاتر له چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئێوه
له ئه‌نجامی ساڵانێكی زۆر له ته‌جرووبه، ئێمه هه‌موو ئه‌و لێهاتوویی و لێزانی یه‌مان به‌ده‌ستهێناوه كه پێویسته بۆ درووستكردنی پڕۆسه‌یه‌كی ڕێك و پێك . ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیارێكتان هه‌یه تكایه پێوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن.


ڕێنمایی داواكاری ڤیزا
پڕۆسه‌ی داواكاری تایبه‌ت
.داواكردنی هه‌ر جۆره ڤیزایه‌ك له‌وانه‌یه پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز له خۆ بگرێ. هه‌ر بۆیه زۆر گرینگه كه كه‌سێكی شاره‌زا یارمه‌تیده‌رتان بێ له‌م پڕۆسه‌یه‌دا. له ڕێگای ئه‌و خزمه‌تگوزاری یه‌وه ئه‌توانن حیسابی تایبه‌تی له سه‌ر ئێمه بكه‌ن كه ڕێنیشانده‌رتان بین له هه موو هه‌نگاوێكی پڕۆسه‌كه‌دا.
